دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە و نادیاری چارەنوسی یەکێکیان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی مەنسور عەبدوڵڵازادە تەمەن ٤١ ساڵ و مەنوچێهر عەبدوڵڵازادە تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی خەلیفانی سەر بە شاری نەغەدە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، مەنوچێهر دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەری ئازاد کراوە بەڵام تا ئێستا بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی مەنسور عەبدوڵڵازادە نادیارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین