دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئەنوەر مەولودی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “خەیراوا”ی سەر بە شاماتی مەهاباد و ئاوات روستەمی تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین