دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی خێزانێک لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە لە کامێران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، میلاد ئیبراهیمی و براکەی حامد ئیبراهیمی خەڵکی شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین