بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی حوسێن نیک سرشت و کوڕەکەی سینا نیک سرشت، خەڵکی ئاوایی ترشەکانی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم باوک و کوڕە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
