بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤ (۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٥)
هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی شارۆمەندێک بە ناوی حەمید فەرهادی، خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران و دەستبەسەریان کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندەدا، هێزە ئەمنیەکان ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسی ئەودا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە، ناوبراو خاوەن پێشینەی دەستبەسەرکران و سزادرانە.
تا کاتی بڵاو بووونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەر دەستدا نییە.
