دەستبەسەرکرانی دلارام کازمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گیلانغەرب

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی دلارام کازمی، خەڵکی گیلانغەرب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین