دەستبەسەرکرانی حەمزە نوری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی حەمزە نوری خەڵکی کیانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین