بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی حەسەن مورادیان، خەڵکی شارۆچکەی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە بیانوی لێپرسینەوەیەکی ئاسایی ئەویان دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
