رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی جەلیل جەفاکێش، خەڵکی شارۆچکەی سەرپێڵی زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
