رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کارۆ منبەری تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی ئاوایی نیر و دانیشتوویی حەسەناوای سەر بە شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵەکە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستیان بە سەر مۆبایلی ئەندامانی ئەم خێزانەدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و بە وتنی ئەم قسەیە کە “چیتر منداڵەکەتان بە چاو نابینن” هەڕەشەیان لێکردوون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
