رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێک بە ناوی بەهمەن رەسوڵیان خەڵکی شاری شنۆ، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
