بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی بێهزاد وەلی بەیگی خەڵکی شاری لوماری سەر بە قەزای ناوەندی شارۆچکەی سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
