دەستبەسەرکرانی بێهزاد قەوامی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، بێهزاد قەوامی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایان، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها زیادی کرد، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە، بێهزاد قەوامی پێشتریش چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ و دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین