رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەوین زارعی چالاکی مافی ژنان، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
