دەستبەسەرکرانی ئەمیر ئەمرایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر ئەمرایی تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی دەرەشاری بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین