دەستبەسەرکرانی ئەمیر ئەمجەدی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر ئەمجەدی کوڕی ئیبراهیم، خەڵکی شاری مەریوان، کە پێشتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان بانگ و دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوای سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دووبارە دەستبەسەر کراوە و تا کاتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی لە بەردەستدا نیە.

شایانی باسە ئەمیر ئەمجەدی پێشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی” دەستبەسەر کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین