دەستبەسەرکرانی ئەفشین حوسێن پەناهی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئەفشین حوسێن پەناهی خەڵکی شاری سنە، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە ئەفشین حوسێن پەناهی لە چالاکانی مەدەنی خاوەن پێشینەیە کە پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین