دەستبەسەرکرانی ئەشکان کلکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەشکان کلکی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی ئاوایی جەلقرانی سەر بە شاری ورمێ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین