دەستبەسەرکرانی ئەشکان مەردانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەشکان مەردانی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ماڵەکەی بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوە کوردە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین