دەستبەسەرکرانی ئیلاهە محەمەدی ڕۆژنامەنوسی بواری کۆمەڵایەتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران وایر: ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، ئیلاهە محەمەدی ڕۆژنامەنوسی بواری کۆمەڵایەتی کە لەگەڵ نیلوفەر حامدی ڕۆڵی سەرەکییان لە میدیایی کردنی هەواڵی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ساڵی ١٤٠١دا هەبوو، جارێکیتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەم دەستبەسەرکردنە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئیلاهە محەمەدی بە تۆمەتی ڕووماڵکردنی پرسەی ژینا ئەمینی لە سەقز ١٧ مانگ لە زینداندا بووە و بە وتەی پارێزەرەکەی “شەهاب میرلۆحی”، دۆسیەی پێشووی کەوتبووە بەر لێبوردن و بە تەواوی داخرابوو، بەڵام سەرەڕای داخستنی دۆسیەی پێشوو، ئەم ڕۆژنامەنوسە مافخوازە جارێکی دیکە دەستبەسەرکراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین