بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٤ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۲٦ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئومید پەرویزی کوڕی محەمەدرەشید خێزاندار و خەڵکی کامێاران لە لایەن هێزە ئە منییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نییە.