بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئومید عەزیزی خەڵکی ئاوایی “قوم قەڵا”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
