بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئاوات سەرگوڵی خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێزی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
شایانی باسە لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە، لە ڕۆژی هەینیدا لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کراون.
