رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئارەش جەعفەری تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی شاری چرادوڵ لە کاتێکدا کە بە فیشەک بریندار کرابوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە کاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە پێویستی بە پێڕاگەیشتی پزیشکی بووە.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەر کرانەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
