بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، ئیبراهیم کەریم پور ئەندامی گروپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
