بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بەهرام مەجدی فەرد ، خەڵکی ئاوایی “راژان”ی سەر بە مەرگەوەری شاری ورمێ ، لە لایەن لقی ٦ی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتی قازی “نەجەفزادە” لە کۆی گشتیدا بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە ٣ ساڵ و ٤مانگ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندان سزا دراوە . بەم جۆرە سزای ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانەکەی لە لایەن دادگاوە بۆ ماوەی سێ ساڵ تەعلیق کراوە .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕایگەیاند ، بەهرام مەجدی فەرد پێشتر لە سەردەمی دەستبەسەر کرانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەی دەرونی و جەستەیی کراوە و بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ بە چڕی خراوەتە ژێر گوشارەوە .
ناوبراو لە سەردەمی دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافە سەرەتاییەکانی لەوانە مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەش کراوە .