دەرچوونی سزای زیندان بۆ ناسر هیمەتی نوسەر و زیندانی سیاسی پێشوو

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ناسر هیمەتی دەرونناس ، نوسەر ، وەرگێڕ و چالاکی مەدەنی خەڵکی ئاودانان ، لە درێژەی پڕۆسەی گوشارە دادوەری و ئەمنییەکان ، سزای نوێی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بە سەردا سەپێندراوە .

بە پێی سزا دەرچووەکان لە رێکەوتی ٢٩ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ئەو بە تۆمەتی “هەڵدان لە ڕێرەوی دانپێدانان بە ڕژێمی داگیرکەری قودس” سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری ، بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەر” بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی تەعزیری و بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ کەناڵێکی تێلێگرامی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە .

ناسر هیمەتی لە یاداشتێکدا کە لە لاپەرە تایبەتەکانی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە ، ڕێوشوێنەکانی کەیسەکەی بە نادادپەروەرانە ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، سەرەڕای دەرچوونی تۆمەتەکە لە سەرماوەزی ١٤٠٣، هەرگیز دەستی بە دۆسیەکەی نەگەیشتووە و تەنیا لەو ڕۆژەی کە چووە بۆ داوای کۆپی بڕیارەکە لە ناوەڕۆکی دۆسیەکە و بڕگەکانی بڕیارەکە ئاگادار کراوەتەوە .

هیمەتی جەختی لەوە کردووە کە ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیە و کاتێک ئەو تۆمەتانەی زانیوە کە چیتر لە پۆستی تۆمەتباردا نەبووە ، بەڵکو بە “کەسێکی سزادراو” دادەنرێت .

ناسر هیمەتی هەروەها نووسیویەتی کە ڕاپۆرتە نادروستەکانی زانیاریدەرانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان و بەڵگەنامەکان کە بە هەمان شێوە لە ڕووی یاساییەوە لەلایەن پۆلیسی فەتاوە ڕەتکراونەتەوە، بنەمای دەرکردنی بڕیارەکە بوون .

هەروەها ڕایگەیاندووە کە هیچ پەیوەندییەکی بەو کەناڵەی تێلێگرامەوە نییە کە باسی لێوە دەکرێت و هەموو ئەو ئیدیعایانە بێ بنەمان . ئاماژەی بەوەشکردووە ، ئەو بابەتانە لە پڕۆژەیاسای پێداچوونەوەدا دەوروژێنێت.

ناوبراو پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٨ تا ١٤٠٠، لە ئەسفەهان ڕووبەڕووی سزای دادوەری بووەتەوە . ئەو سەرەتا لە بەفرانباری ١٣٩٨ دەستبەسەر و لە جۆزەردانی ١٤٠٠ بە تۆمەتی بێڕێزی بە ڕێبەر ، بە دوو ساڵ زیندان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام ، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزا درابوو کە بە جێبەجێ کرانی مادەی ١٣٤، دوو ساڵی سزاکە جێبەجێ کرابوو . هەروەها لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٠، لە دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام ، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری سزا درا

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین