دێولان / بڕیاری دەستبەسەر بوونی مەهدی جەوانمەردی چالاکی مەدەنی درێژ کرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : بڕیاری دەستبەسەر بوونی “مەهدی جەوانمەردی” چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانەوە بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژ کراوەتەوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ناوبراو ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە .

شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە جەریانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی دەستبەسەر و سزای ٦٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین