بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “بێهزاد براخاسی” خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە ڕێی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .