دیاکۆ عەزیزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا

انا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣” دیاکۆ عەزیزی خەڵکی ئاوایی “باب خالداوا”ی سەر بە شاری شنۆ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ١٦ مانگ بەندکرانەکەی خۆیی بە بەندیخانەی ئەم شارە ناساند .

دیاکۆ عەزیزی پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری”بە تۆمەتی هاوکاری و پەیوەندی لەگەڵ “یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا و سزاکە لە رێکەوتی “٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” بە فەرمی بەم شارۆمەندە ڕاگەینرابوو .

دیاکۆ عەزیزی لە رێکەوتی “١٤ی خەرمانانی ١٤٠٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین