قازی رەزا نەجەفزادە لە ئێستادا سەرۆکی لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ کە یەکێک لە بەدنێوترین لقەکانە لە پەیوەند لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ .
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی هانا زیاترین نمونەکانی پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن نەجەفزادەوە پەیوەستە بە دادگایی کردنەکانی خۆپێشاندەرانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ئازادی .
بەپێی ئیفادەی قوربانیانی ناوبراو لە بنەڕەتدا ڕێز لە کەمترین مافی بەرگریکردن بۆ تۆمەتبارانی سیاسی ناگرێت و ڕێز لە هیچکام لە گەرەنتیەکانی مافی تۆمەتبار لە ڕێوشوێنێکی تاوانکاریدا ناگرێت . نوێترین دۆسیەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە سەر ئەو ، دۆسیەی رزگار بەیگزادە بابامیری لەگەڵ چەندین کەس لە ناڕازیانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادیە کە مافی بەرگری لەخۆیی تۆمەتبارانی پێشێل کردووە و ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بە سەریاندا لە ئارادایە . هانا داوا دەکات رەزا نەجەفزادە بخرێتە لیستی پێشێلکارانی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپاوە .