دۆسیەی بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی عوسمان مامە لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

سەرەڕای تێپەڕ بوونی نزیکەی ٢٨ مانگ لە بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی عوسمان مامە تەمەن ٥٥ ساڵ ، خەڵکی بۆکان ، لە جەریانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی دامەزراوە حکومیەکان ناچنە ژێر وەرگرتنی هیچ جۆرە بەرپرسیاریەتیەک لە سەر دەستبەسەر کردنی ئەو و هیچ جۆرە زانیاری و ڕونکردنەوەیەک لەمبارەوە ناخەنە بەردەست .

عوسمان مامە کوڕی حەسەن ، خێزاندار ، خەڵکی بۆکان ، لە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە جەریانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی دوای هاتنە دەرەوەی لە ماڵەکەی لە بۆکان ، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی یاسایی دادگای تاوانەکان لە ئەم جۆرە حاڵەتانەدا دادستانی شوێن ، بەرپرسایەتی وڵامدانە بە بنەماڵەی لە ئەستۆیە و بە دەرکردنی بڕیارێک بۆ دامەرزاوە ئەمنییەکان پێویستە بە ڕوونی لە سەر دۆخی یاسایی عوسمان مامە ڕای خۆیی دەرببڕێت . بەڵام سەرەڕای سەردانکردن و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە دادستانی بۆکانیش هیچ جۆرە وڵام و ڕوونکردنەوەیەکی پێشکەش نەکردووە .

هانا وێڕانی دەربڕینی نیگەرانی ، بە پشتبەستن بە مادەی ٢ی کۆنواسیۆنی پشتگیری لە سەرجەم کەسەکان لە بەرامبەر بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ ، حکومەتی ئێران بە ڕفاندن و بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی عوسمان مامە تۆمەتبار دەکات و داوای وڵامدەرەوە کردنی کۆماری ئیسلامی لەمبارەوە دەکا و هەروەها داوای دەسپێڕاگەیشتنی بەپەلەی ئەو بە بنەماڵە ، خزمەتگوزاری یاسایی و پارێزەر دەکات .

کوڕ و هاوسەری عوسمان مامە وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و ڕوونکردنەوەی ئەو شتانەی بە سەریاندا هاتووە ، خوازیاری سەرنجی جیددی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤن لە سەر بارودۆخی بێسەروشوێن کردنی زۆرەمڵێی عوسمان مامە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین