دوکتۆر بەیان ساڵحیان پزیشک و چالاکی کۆمەڵایەتی خەڵکی سەقز ، سزای بەندکرانی تەعزیری و جەریمەی نەخدی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : دوکتۆر بەیان ساڵحیان ، پزیشکی پسپۆڕی داخڵی و لە چالاکانی کۆمەڵایەتی ، خەڵکی شاری سەقز ، لە لایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە پێنج مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم کراوە . ئەم حوکمە لە قۆناخی دواتر لە لایەن دادگاوە بە ٥٠ ملوێن تمەن جەریمەی نەخدی گۆڕدراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ بە بەیان ساڵحیان ڕاگەینراوە کە تاوەکوو ڕۆژی شەممە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران خۆیی بناسێنێت .

دوکتۆر ساڵحیان پێشتریش لە جەریانی بزووتنەوەی سەرتاسەری ژن ، ژیان ، ئازادی دەستبەسەر کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین