بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوو دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی سامراند وجودی و عەلی دانشی خەڵکی مەهاباد، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” هەرکامەیان سزای چوار مانگ بەندکرانی تەعزیریان بە سەردا سەپێندرا و سزاکە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەم دوو شارۆمەندە ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە لە سەر لە بەیانی هەینی ١٩ی گوڵانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بەکار هێنانی توندوتیژی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزران و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.