بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بڕیاری دەستبەسەری سۆهراب بەهرامی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بۆ دووهەم جار درێژ کراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە رێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەر کرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ماڵ ئەم چالاکی مەدەنیە لە بەردەستدا نیە و ئەو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
