بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەمجەد ساڵحزادە تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز کە زیاتر لە مانگێکە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگیراوە، بە گوشاری هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بڕیاری دەستبەسەر کردنەکەی بۆ ماوەی مانگێکی تر درێژ کراوەتەوە.
ئەمجەد ساڵحزادە ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) لە شوێنی کارەکەی لە شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە سنە ڕاگوێزرا.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
