داواکاری ڕاپۆرتدەرانی تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای بڕینەوەی قامکەکانی سێ بەندکراو لە ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو ڕاپۆتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوەکانی مای ساتو و ئالیس جیل ئێدواردز ، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوای کردەوەی بەپەلەیان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بەردەم جێبەجێ کرانی سزای بڕینەوەی چوار قامکی دەستی ڕاستی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “هادی روستەمی ، مەهدی شەریفیان و مەهد شاهینوەدیان کرد .

ئەم بەندکراوانە کە لە بەندیخانەی ورمێ ڕاگیراون ، لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٦ ، بە تۆمەتی دزی دەستبەسەر و لە ساڵی ١٣٩٨، لە ئەنجامی دادگایەکی نادادپەروەرانەدا سزای بڕینەوەی ئەندامی جەستەیان بە سەردا سەپێنرابوو .

لەم بەیاننامەی ئەم دوو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە :ئەم بڕینەوەی ئەندامە پلان بۆداڕێژراوە ، پێشێلکاری ئاشکرای قەدەغەی ئەشکەنجە و رەفتاڕە نامرۆڤانە و زەلیکارانەیە .

ئێران پێویستە بەپەلە کۆتایی بەم سزادانانە کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ناتەبایە بهێنێت .رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوەیە ، داوای هەڵوەشاندنەوەی بەپەلەی ئەم حوکمە دەکا و هەروەها خوازیاری پێڕاگەیشتن بە بارودۆخی ئەم بەندکراوانەیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین