بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو؛ حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنی کورد، خەڵکی ورمێ، لە لایەن لقی ۲۳ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا سزای شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و ئەم بڕیارە لە ۲٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ پێی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە: لە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەشەممەی۱٤۰۳ بێهزاد ساریخانلو جێگری داواکاری گشتی دادگای گشتی و شۆڕشی ورمێ ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری دادگای یەکەم لە دژی حەمید چەپاتی و پاش ئەوەی کەیسەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا، لقی ٢٣ سزای زیندانیکردنی بۆ شەش مانگ زیاد کرد.
حەمید چەپاتی پێشتر لە ۲٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰٤ لە دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهینی دادگایی کرابوو و لە ۳۰ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا لە دادگای یەکەمدا بڕیاری سێ مانگ زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە نیزام بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی ڕەزبەری ۱٤۰۳ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، دوای بانگ کرانی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی شەش ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .