بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” خالد محەمەدیان خەڵکی ئاوایی “نستان” و دانیشتووی شاری ڕەبەتی سەردەشت ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .