هانا: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤(٩ی سپتمبەری ٢٠٢٥) حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنی کورد، خەڵکی ورمێ، دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو پێشتر لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای تێهەڵچوونەوەی ورمێ بە شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درا ، ئەم سزایە لە رێکەوتی ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤، پێی ڕاگەیندرابوو.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە: لە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەشەممەی۱٤۰۳ بێهزاد ساریخانلو جێگری داواکاری گشتی دادگای گشتی و شۆڕشی ورمێ ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بڕیاری دادگای یەکەم لە دژی حەمید چەپاتی و پاش ئەوەی کەیسەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرا، لقی ٢٣ سزای زیندانیکردنی بۆ شەش مانگ زیاد کرد.
حەمید چەپاتی پێشتر لە ۲٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰٤ لە دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شاهینی دادگایی کرابوو و لە ۳۰ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا لە دادگای یەکەمدا بڕیاری سێ مانگ زیندانی تەعزیری بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە نیزام بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی ڕەزبەری ۱٤۰۳ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ ، دوای بانگ کرانی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەمنییەتی ورمێ دەستبەسەر و لە رێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی شەش ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .