جەواد سەواری دوای چەندین کاژێر دەستبەسەر بوون و لێپرسینەوە ئازاد کرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووه : ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” جەواد سەواری برای فواد سەواری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شاری دیواندەرە ، دوای بانگ کران و سەردانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و پاش چەندین کاژێر لێپرسینەوە بە بەڵێننامە ئازاد کراوە .

شایانی باسە ناوبراو لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات بانگ و هەڕەشەی لێکرابوو کە لە ئەگەری نەچوونی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعات دەستبەسەر دەکرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین