هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤(١٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) جەعفەر سادقی شاخەوان و ڕاهێنەری خەڵکی شنۆ، دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە رێکەوتی ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، دادگای کەیفەری دوویی لقی ١٠١ی شنۆ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بە سەر ئەم شارۆمەندەدا سەپاندبوو.
ناوبراو پێشتریش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جەعفەر سادقی لە ڕاهێنەرە چالاکەکانی شاخەوانیە و ئەندامی گروپی شاخەوانی بارانی شنۆیە.