بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ۱۹ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ ( ۱۱ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “هۆمایون سەفەری” خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.