بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی لانیکەم پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
ناسنامەی ئەم پێنج بەندکراوەیە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “ئەمانوڵڵا براهوی ، تەمەن ٥٦ ساڵ خەڵکی زاهیدان ، مەحمود عەلی ناسری ، ئەکبەر موسەوی خەڵکی نوراوا ، سەڵاحەدین عەمودی ، خەڵکی ئەردەبێڵ و عەبدوڵڵا پشتوی” خەڵکی ئەفغانستان ، سەلمێنراوە .
شایانی باسە ئەمانوڵڵا براهویی ، مەحمود عەلی ناسری ، ئەکبەر موسەوی و سەڵاحەدین عەمودی پشتر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دۆسیەی جیاجیادا ، سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو . هەروەها عەبدوڵڵا پشتوی بە تۆمەتی “دزی” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .