بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤، (٢٧ی سپتەمبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “یونس ئەحمەدی” خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانەی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.