جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی گۆران قادری لە زیندانی ناوەندی سنە

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ گوڵانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی “گۆران قادری” لە زیندانی ناوەندی سنە جێبەجێ کرا .

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا ؛ گۆران قادری ، خەڵکی مەریوان ، پێشتر لە پەیوەندی لەگەڵ گیانلەدەستدانی شلێر رەسوڵی ، تەمەن ٣٦ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “چەشمیەر”ی سەر بە سەوڵاوا ، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ گۆران قادری لە شەوی ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، بە بیانویی داوا کردنی یارمەتی بۆ ژنەکەی ، شلێری بردووەتە ماڵەکەی و لەو شوێنە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر .
شلێر رەسوڵی لە ترسی دەستدرێژی خۆیی لە پەنجەرەی ماڵەکەوە فڕێ دەداتە خوارەو و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە لە رێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٤٠١، گیانی لە دەستدابوو .
دوای ئەم ڕووداوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتی خەڵک لە مەریوان وەڕێکەوت ، لە سەرەتاوە ژنانی مەریوانی لە بەردەم دادگای ئەم شارە کۆبوونەوە و داوای پێڕاگەیشتن و لێکۆڵینەوە لە مەرگی شلێریان کرد دواتر لە ڕێورەسمی بە خاکسپاردنەکەی خەڵک ناڕەزایەتیان دژی توندوتیژی و نادادپەروەری دەربڕی .

گۆران قادری لە مانگی خەرمانانی ١٤٠١، دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک لە پڕۆسەیەکی دادوەریدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین