جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی کەیومەرس قوبادی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی کەیومەرس قوبادی خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

شایانی باسە ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها