جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی کیارەش لەشکەری لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی کیارەش لەشکەری، خەڵکی شاری ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین