جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی محەمەد دیناری خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانەی ئەراک، سادق عەبدی خەڵکی مەلایر لە بەندیخانەی قەزوین، یاسر ساکی زادە خەڵکی ئەراک لە بەندیخانەی قوم و خەلیل ئیمکانی لە بەندیخانەی بەندەرعەباس، جێبەجێ کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، محەمەد دیناری نزیک سێ ساڵ لەمەوبەر، یاسر ساکی زادە نزیک پێنج ساڵ لەمەوبەر و خەلیل ئیمکانیش پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لە دۆسیەی جیاجیادا لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

هەروەها سادق عەبدی، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین