جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی چوار بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “موژگان ئازەرپیشە خەڵکی ورمێ ، کەوسەر باقرنژاد خەڵکی نەغەدە ، ئەرشەد فەرزادبەند خەڵکی ئاوایی “ناری” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ و حامد فەرەجی خەڵکی ورمێ” لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم چوار بەندکراوەیە ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕەشەمە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ، بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە ڕاگوێزرابوون .شایانی باسە ، ئەم بەندکراوانە ، پێشتر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین